ڕۆژی جومعە(۱٤۰۱/۱۲/۵)کۆمەلێک لە دۆستان لە "سولەیمانییە" ڕا تەشریفیان هێنابوو، شەو لە خزمەتیان دابووم.

لەگەڵ شێخ فەخرەددین گاپێڵۆن، باس لە کەش و هەوای مزگەوتەکان و خانەقاکان کرا

بەڕێزیان لە درێژەی باسەکەدا ئامەژەی کرد کە:

مزگەوتەکانی سولەیمانییە:

۱ـ (٤٨۰) مزگەوتی تێدایە.

۲ـ لە (۲۲۵) مزگەوت نۆژی هەین(جمعه)ی تێدا بەڕێوە دەچێ.

تەریقەتەکانی قادریە:

الف) شێخ نەهرۆ(کەس نەزانی)

ب) شێخی گاپیڵۆن

ج) شێخ ئاسەف، ئامۆزازای شێخ نەهرۆی(کەس نەزانی).

د) شێخ باباتاهیر، ئامۆزازای شێخ نەهرۆ(کەس نەزانی)

ه) شێخ کامیل کویسە

و) شێخ سۆڵە

ز) شێخ ڕزا پنجە گوست.

تەریقەتەکانی نەقشبەندی: 

الف) خانەقای سیرە

ب) خانەقای چەنپارە.

فێرگەکانی ئایینی(حوجرە):

بیست(۲۰) حوجرەی تێ دایە

ناودارترین مامۆستایانی مۆڵەتدەر(موجیز)ی سولەیمانیە:

۱ـ م: مەلا ئەحمەدی شافعی

۲ـ م: ملا ئیسماعیلی دێرەیی

۳ـ م: مەلا محەموود ئازادی

٤ـ م: مەلا موسا بیارەیی

۵ـ م: مەلا عەبدوڵڵا بەرخی 

٦ـ م: مەلا عەبدوڵڵا چوارتایی

۷ـ م: مەلا عەبدوڵڵا دێرەیی 

٨ـ م: مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

۹ـ م: مەلا سەیید عەبدوڕڕەحمان سەججادی

۱۰ـ م: شێخ بەهائەددین چەمپاراو.

 

سپاسی مامۆستا مەلا موحەممەدی شافعی(دانیشتوی سولەیمانییە)دەکەم بۆ پشت ڕاست کرنەوەی ئەم ڕێژەی سەرەوەی فێرگە ئایینێکان و مامۆستایانی مۆڵەت دەر.

◼️جێی ئاماژەیە مامۆستا "عەلائەدین سەجادی" لە سەفەرە ۲۹ڕۆژەکەی بۆ شارە کوردنشینەکانی عێڕاق، لە چونی بۆ شاری سولەیمانییە لە ساڵی (۱۹۵۵)زایینی [واتە ٦٨ ساڵ لەمەوبەر] ئاوا دەڵێ: "کاتی جومعە هات؛ چووم بۆ جومعە. سولەیمانی هەموو شافعی مەزهەبن. لە یەک شوێن نوێژ(جومعە) ئەکەن کە پێی ئەڵێن مزگەوتی گەورە وەیا مزگەوتی "کاک ئەحمەد". سەیر ئەکەم وەکوو پوورەی هەنگ لە هەر چوار لاوە خەڵکی لێ کۆ بوونەوە.

ئەم مزگەوتە یەکەم مزگەوتێک بووە لە دەورەی ئیبڕاهیم پاشای بابان لە سولەیمانی لە ۱۷٨۳ی میلادی دروست کراوە". مامۆستا لە درێژە دا دەڵێ" ئەم ژوورە (مزگەوتی کاک ئەحمەد) شەش هەزار نوێژکەرێک ئەگرێت.  گۆڕی هەندێ لە پاشاکانی بەبە لە تەنیشتی ئەم ژورەوەیە. [گەشتێک لە کوردوستانا/عەلائەدین سەجادی، لاپەڕەی ٨٥و٨٦/چاپەمەنی مانگ].

 

◼️ئێستا لە ۲۲٥ مزگەوت نۆژی هەینی بەڕێوە دەچی

 

۱٤۰۲/۱/۱۱هەتاوی

۹/۹/ ۱٤٤٤مانگی

۲۰۲۳/۳/۳۱زایینی